جۆ بایدن،سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ ئیسحاق هێرزۆگ كه وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئیسرائیل هه‌ڵبژێردراوه، هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات وه‌ك خۆی به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه، كه له ناخی دڵییه‌وه پیرۆزبایی له ئیسحاق هێرزۆگ ده‌كات.
بایدن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئیسحاق هێرزۆگ له ژیانی سیاسی خۆیدا هه‌وڵێكی زۆریداوه بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و كۆمه‌ڵگای یه‌هوودی و رایگه‌یاندووه، "له سه‌رده‌می ئیسحاق هێرزۆگ-دا هاوبه‌شیی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌هێزتر ده‌بێت".
ههروههاجۆ بایدن هیوای سه‌ركه‌وتن و سوپاسی سه‌رۆكی ئیسرائیل رئۆڤین ریڤلین-ی كرد بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌ی بردبوو.
شایه‌نی باسه دۆینێ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ به سهركۆمار هه‌ڵبژارد.
سه‌رۆكی ئیسرائیل كه بۆ حه‌وت ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت، به پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كه ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی هه‌یه، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی سنوورداره و سمبوولییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی رابردوو ركابه‌رانی بینیامین نه‌تانیاهو كه ماوه‌ی 12 ساڵه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله، یه‌ش عه‌تید و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن به سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌مینا، له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی رێككه‌وتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.