Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:53

به‌ندکراوێکی کورد له‌ به‌ندینخانه‌ی بۆکان له‌ کوردستانی ئێران گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  شەوی سێشەممەی رابردوو بەندکراوێکی خەڵکی گوندی نۆباری شاری بۆکان بە ناوی ناسر کەریمی، تەمەن 25 ساڵ، بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌ هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ناسر کەریمی رۆژی دووشەممە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی و بە تۆمەتی ماڵی دەستبەسەرکرابوو.

ناسر کەریمی، دوای گواستنەوە بۆ بەندیخانە باروودۆخی تەندروستی تێک چووە و بەرپرسانی بەندیخانە، رێگه‌یان نه‌داوه‌ بۆ ناوەندە ته‌ندروستییه‌كانی دەرەوەی بەندیخانە بگوازرێته‌وه‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی، بەرپرسانی بەندیخانە رایانگەیاندووە کە ناسر کەریمی، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.