Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:50

ئه‌لعه‌ره‌بیه‌: میلیشاکانی ئێران رێخۆشکه‌ره‌ له‌ هێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ ناو عێراق

کوردستان TV
#11
100%

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگریی عێراق له‌ پارێزگای رومادی، گرتنی به‌رپرسێكی داعشی راگه‌یاند كه‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ هێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بۆ ناو عێراق، ئێستا ئه‌و به‌رپرسه‌ گیراوه‌ی داعش ئاشكرای كردووه‌، له‌ڕێی میلیشاكانی ئێران له‌ سووریا، كاره‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌نجام داوه‌.

ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش كه‌ له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی عێراقه‌وه‌ گیراوه‌، ئه‌ركی ئه‌وه‌ بووه‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هاوكات خێزانه‌كانی داعشه‌كان بۆ عێراق بگوازێته‌وه‌، دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ڕێی میلیشیاكانی ئێران له‌ سووریا، كاره‌كانی ئه‌نجام داوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ناوی داعشه‌ گیراوه‌كه‌ی هێناوه‌ كه‌ محه‌مه‌د حوسێنه‌، ئه‌و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی ئێران له‌ سووریا هه‌بووه‌.

محه‌مه‌د حوسێن له‌ دانپێدادانه‌كانی گوتوویه‌تی، له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا، له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی ئێران هاوئاهه‌نگی كردووه‌ تا بتوانێ ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كان و خێزانی داعشه‌كان بگوازرێته‌وه‌ بۆ ناو عێراق.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دووپاتی كردبووه‌وه‌، ئه‌ركه‌كانی ئه‌وان له‌ عێراق گۆرانكاری تێدا كراوه‌، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌وان ته‌نیا له‌ڕووی راهێنان و پشتگیریی هه‌واڵگریی هاوكاریی عێراق ده‌كه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.