Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:35

سوپای عێراق: ھاریکارییە سەربازییەکانمان لەگەڵ پێشمەرگە زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایده‌گه‌ێنێت،  دوای کردنەوەی ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی، ھاریکارییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە سەبارەت بە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، زیادی کردووە.

لەمبارەیەوە لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە بوونی تیرۆریستان و گوتی:

"دوای کردنەوەی ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی، ھاریکارییە سەربازییەکانی نێوان ھێزەکانی فیدراڵیی و ھێزەکانی پێشمەرگە سەبارەت بە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و بەرگرتن لە بەقاچاغبردن و پاراستنی ئابووریی نیشتمانیی، زیادی کردووە".

گوتیشی: "ئەوە ھەنگاوێکی گرنگە لە پێناو راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە ناوچەکانی سنووری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی فیدراڵیی-دا ھەیە".

لە میانی مانگی ئایاری رابردوودا، سێ ناوەندی ھەماھەنگیی ھاوبەش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا کرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.