لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی بازرگانی و پیشهسازی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: ئهمڕۆ سێشهمهمه 1 - 6 - 2021 ، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم بەئامادەبونی ھەردوو بریکارەکانی وەزارەتی بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی لەدیوانی وەزارەت لەگەل تیمی راوێژکارانی سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە.
راشیدهگهیهنن: لەکۆبونەوەکەدا جەخت لە پرۆژە ستراتیجیەکانی وەزارەت کرا و وەھەروەھا چۆنیەتی بەئەلیکترۆنی کردنی مۆلەتی کۆمپانیا و کارگەکان ، وە نەھێشتنی ئەو بەربەست کێشە و گرفتانەی کەدێنە بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لەھەرێمی کوردستان ، وەئاماژە بەگرنگی کردنەوەی ناچە پیشەسازیەکان کرا لەپارێزگاکان و لەگەل دروست کردنی ناوچەی ئازاد.
وەزارەتی بازرگانی: کار بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی مۆلەتی کارگەکان و کۆمپانیاکان دەکهین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.