Erbil 10°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:56

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ پارێزگارى به‌سرا کرد

کوردستان TV
100%


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/6/1  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری به‌سرا كرد.

له‌ ديدارێكدا که‌  ئاراس حه‌بیب که‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ بوو، دۆخى به‌سرا و پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌گشتى له‌ڕووى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنياتنان و خزمه‌تگوزارييه‌كانه‌وه‌ تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر گرنگيى زه‌مينه‌سازى و پێدانى ده‌رفه‌تى زياترى كار و وه‌به‌رهێنان به‌ كه‌رتى تايبه‌تى ناوخۆيى و بيانى.

له‌مباره‌يه‌وه‌ نموونه‌ى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ڕۆڵه‌ به‌رچاوه‌ى له‌ ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانى ژێرخان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌گێڕێت، خرايه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که‌ عێراق پێویستی به‌ یاسایه‌کی هانده‌ر و دۆستانه‌ی وه‌به‌رهێنان و ڕێکخستنی سیستمی بانکداری هه‌یه‌.

 پارێزگارى به‌سرا، وێڕاى ده‌ستخۆشى و سه‌رسامى به‌ ئاستى ئاوه‌دانى و بنياتنان و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌ گرنگيى سوودوه‌رگرتنى به‌سرا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق له‌ پێشكه‌وتنه‌كان و ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و هاريكاريى نێوان پارێزگانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى به‌سراى به‌ پێويست زانى.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.