حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ئاگاداری حکومەتی تورکیای کردووەتەوە کە کۆتایی بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان بهێنن
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕیت و بە فەرمیش ئاگاداری حکومەتی تورکیای کردووەتەوە کە کۆتایی بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان بهێنن کە جێگەی قبولکردن نییە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، کە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان، بووەتە هۆی هاتنی هێزەکانی تورکیا و دروستبوونی شەڕو پێکدادانی نێوان هەردوولا ، بۆیە داوا دەکەین کە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن و چیتر دانيشتووانى ئەم ناوچەیە دووچارى نەهامەتی وئاوارەیی وماڵوێرانی نەکەن.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٥/٣١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.