Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:31

باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق بۆ سه‌رۆک بارزانی: قوربانیدانی گەلی کوردستان لە ڕێگەی ئازادی بەرز ده‌نرخێنین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%

ڕۆژی دووشەممە 31ـی ئایاری2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە زازا كاندیلاكی باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ خەباتی مێژووی سەرۆك بارزانی و، تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی كوردستان لە ڕێگەی ئازادی بەرز نرخاند. هەروەها ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دانانی كونسوڵی فەخری ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر خستەڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی جۆرجیا دەربڕی و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.