مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 20ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، برووسكهیهكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
دهقى برووسكهى مهكتهبى سیاسیی پارتى دیموكراتى كوردستان:
بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان.
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان.
بەبۆنەی(20)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی گەلەکەمان.
لەو یادەدا، خەباتی چەندین ساڵەتان لە گۆڕپانی سیاسی کوردستان کە بەرھەمی خوێنی شەھیدان و دەیان ساڵەی تێکۆشانی پێشمەرگە قارەمانەکانە بەرزدەنرخێنین و دووپاتی دەكەینەوە، كە ئەركی سەرشانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە بەوپەڕی دڵسۆزیی و بەپرسیاریەتییەوە هەوڵ بدەن بۆ پتەوكردنەوە و بەهێزكردنی نێو ماڵی كوردستانی و قووڵكردنەوەی گیانی یەكترقبووڵكردن و پاراستنی ئاشتەوایی و یەک گوتاری و تەبایی كۆمەڵگەكەمان لە پێناوی پاراستنی قەوارەی یاسایی و سیاسی ھەرێمی کوردستان و دەسكەوتەكانمان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان.
جارێكی دیكە پیرۆزبایتان لێدەكەین و، هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31/5/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.