به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایدهگهێنێت: هاووڵاتییانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه: كه تاوه‌كو ئێستا ھیچ رێنماییەکی فەرمی بۆئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئەمساڵ 2021 دەرنەکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: وێرای ئامادەیی و پەرۆشی بۆ پرۆسەکە بەردەوام لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵین بۆ زانینی دواین بریارەکان و دەستکردن بەڕێکارەکان بۆ حاجیانی ھەرێم.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌شڵێت: ھەندێ جار لێرە لەوێ بەڕێگەی راگەیاندن و سۆشیال میدیا رێکلامی بەشێک لەکۆمپانیاکان دەبینرێ و پروپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەکەن و داوا لەھاوڵاتیان دەکرێ خۆیان ناونووس بکەن بۆئەومەبەستە، لێرەوە رادەگەێنین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنھا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەبێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئاگاداری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومه‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە کەبەم کارە نایاساییە ھەڵساون بەزووترین کات پروپاگەندەکانیان راگرن بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌كۆتاییدا رایدهگهێنێت: ھەروەھا بەھاوڵاتیان رادەگەێنین کە بەھیچ جۆرێک پارەنەدەنە ھیچ کەسێک لەژێر ناوی حەجی بازرگانی ، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان بەرپرسیار نیە لەھەر ئەگەرێک کە رووبدات .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.