لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 30 - 5 - 2021 ،سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاریی وه‌زاره‌ت و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت پێشوازییان له ئاراكارا میكی هێرۆ كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: له‌و دیداره تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیدهگهێنێت: هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی كرا، هاوكات باس له مه‌ترسیه‌كانی داعش و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستان ئه‌نجامبدرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.