Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 16:19

ناپۆلی راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشانکرد

کوردستان TV
100%


یانەی ناپۆلی ئیتالی بەفەرمی بڵاویکردەوە: لۆچانۆ سبالیتی بەشێوەیەکی فەرەمی بووە شوێنگرەوەی راهێنەر جینارۆ گاتۆزۆ.
 لەم باریەوە پێگەی فەرمی یانە ئیتالیەکە ئاماژەی بۆکردوە، دوای ئەوەی گاتۆزۆ سەرکەوتوو نەبوو لەگەیاندنی تیپی ناپۆلی بۆ رکابەریەکانی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
 کارگێری یانەکە بەفەرمی گاتۆزۆی لەئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە, لەبەرامبەردا لۆچانۆ سبالیتی بووە شوێنگرەوەی گاتۆزۆ.
 سبالیتی تەمەن شەست و دوو ساڵان دەستپێکی هاتنە نێو بواری راهێنەریەتی ساڵی نەوەت و چوار بوو کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی ئیبمولی وەرگرت، دواتر لەگەڵ یانەکانی سامبەدۆریا و ڤینسیا و ئۆدێنزی و رۆما لەئیتالیا کاری کردوە، لەدەرەوەی ئیتالیاش مەشق و راهێنانی بەیانەی زینیت سان پترسبۆرگی روسی داوەتەوە، دوایین ئەرکی راهێنەرایەتیشی لەگەڵ یانەی ئینتەر بوو لەسالی دووهەزارو حەڤدە   . 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.