دوو زانای بواری ڤایرۆسناسی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی تایمز رایگه‌یاندووه كه هه‌واڵگری به‌ریتانیا ئێستا پێی وایه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو تاقیگه‌وه دزه‌ی كردبێته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێل بڵاویكردۆته‌وه كه پرۆفیسۆری بریتانی ئه‌نگۆی دالگلیش و بیرگر سۆرنسن زانای بواری ڤایرۆسناسی نه‌رویجی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كردووه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێگای تاقیگه‌وه بووه.
شایانی باسه پێشتر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له سه‌ردانێكیان بۆ تاقیگه‌ی ووهانی چین، ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا-یان له نێو تاقیگه‌وه به‌دوور زانیبوو.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.