ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر بیلارووس چڕتر ده‌كاته‌وه و دووباره سزا به‌سه‌ر نۆ كۆمپانیای ئه‌و وڵاته ده‌سه‌پێنێته‌وه.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند: وه‌ك كاردانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵێكی بیلارووس له باره‌ی نیشتنه‌وه‌ی به‌ناچاری فرۆكه‌یه‌ك، دووباره سزا به‌سه‌ر نۆ كۆمپانیای حكومه‌تی بیلارووسدا ده‌سه‌پێنێته‌وه كه پێشتر ئه‌و سزایانه هه‌ڵگرتبوو.
هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكا و ئیف بی ئای ئاشكرایان كردووه كه له ئێستادا سه‌رقاڵی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپین تاكوو پرۆژه‌یه‌كی به‌رفراوانی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر مینیسك بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد له گه‌شتكردن بۆ وڵاتی بیلارووس، خۆیان به‌دوور بگرن.
ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكاش داوای له هێڵی فرۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی كردووه له كاتی تێپه‌ڕبوونیان به‌سه‌ر ئاسمانی بیلارووسدا ئه‌وپه‌ڕی ئاگاداری به‌كار بێنن.
رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی رابردوو، له میانی گه‌شتێكی فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری ئیرله‌ندی به به‌ره‌و لیتوانی كه به ئاسمانی بیلارووسدا تێده‌په‌ڕی، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بیلارووسی، به ناچاری له یه‌ك له فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته نیشته‌وه.
دواتر یه‌ك له سه‌رنشینه‌كانی فرۆكه ئیرله‌ندییه‌كه به ناوی، رامان پراتاسڤیچ، كه رۆژنامه‌نووسێكی نه‌یاری سه‌رۆك كۆماری بیلاریووسه ده‌ستگیر كرا. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وی تووندی وڵاتانی رۆژئاوایی لێكهوتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.