Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:33

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: دوا به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره‌ به‌ بڕی (١٥٠$) بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ ناوی ( كامه‌ران مه‌حموود) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل)ه‌وه‌. ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌م بابه‌ته‌, هه‌رچی زووه‌ ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ و ده‌ریٔه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌. 

 فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: به‌وپێیه‌ی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت, پڕۆسیجه‌ری تایبه‌ت به‌ خۆی بۆ دانراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رخستنی بۆ ناو فڕۆكه‌. بۆیه‌ یٔه‌م یٔه‌ركه‌ سپێردراوه‌ به‌ به‌شی (Ground Handling Service).

فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ سه‌رخستنی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ناو فڕۆكه‌, ده‌بێت هێله‌ یٔاسمانییه‌كان بیده‌ن به‌ به‌شی (Ground Handling Service). نابێت یٔه‌و پاره‌یه‌ خودی گه‌شتیاره‌كه‌ بیدات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.