Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:21

خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کتێبی (ئێستاتیکای تاریکی )ی  نوسه‌رو ڕه‌خنه‌گر حه‌مه‌سوار عزیز

ناونیشانی كتێبه‌كه‌ چه‌ندین مانا ده‌ به‌خشیت
کوردستان TV
100%

ئێستاتیكا به‌رهه‌می فیكرو فه‌لسه‌فه‌و ده‌قی درامییه‌، تاریكی له‌ هونه‌ری شانۆو سینه‌مادا مانای تێپه‌ڕبونی فرێم و چركه‌ ساته‌كانه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی ریتمی دیمه‌نه‌كانه‌ هێمای چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی فه‌زای كات و شوێن و ڕوداوه‌كانه‌ كه‌له‌ هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زیندایه‌ وه‌كو نه‌خشه‌ی لێدانی دڵ به‌ ئاراسته‌ی لوتكه‌.

له‌مێژوی شانۆو درامای كوردیدا مامۆستا حه‌مه‌سوار یه‌كه‌م نوسه‌رو ڕه‌خنه‌گری شانۆییه‌ كه‌ ئه‌ركی كێشاوه‌ به‌بێ جیاوازی ڕێگه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی كوردستانی بڕیوه‌ بۆ بینینی نمایشی شانۆیی ، دوای نمایشه‌كه‌ش گه‌رماو گه‌رم وه‌كو ڕه‌خنه‌گر له‌سه‌ر نمایشه‌كانی نوسیوه‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ووشه‌و وێنه‌ درامیه‌كان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، بونیادی درامی نمایشه‌كه‌ی شڕۆڤه‌ كردوه‌، وه‌كو تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری ڕه‌گه‌زه‌كانی سینۆگرۆفیای نمایشه نمایشه‌كانی له‌ڕوی شێوه‌و ناوه‌ڕوكدا له‌ چوارچێوه‌ی میزانسینی سیمۆلۆژی و سایكۆلۆژی له‌سه‌ربنه‌مایه‌كی فیكری و هونه‌ری و ئێستایكی له‌چوارچێوه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئازاددا ڕۆشنایی خستۆته‌ سه‌ر ووشه‌و جوله‌و ته‌كوین و زمانی جه‌سته‌و فۆرماتیزم . زمانی وێنه‌ له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و ئاماژه‌یانه‌یه‌كه‌ ڕه‌خنه‌گر زۆر به‌ دیقه‌ت هه‌ستی پێ ده‌كات .نمایشی شانۆیی ئه‌گه‌ر تیشكی ڕه‌خنه‌گڕی به‌رنه‌كه‌وێت به‌زیندویی نامینێته‌وه‌ ، چونكه‌ ڕه‌خنه‌گر بینه‌رێكی ئاسایی نیه‌ هه‌میشه‌ به‌دوای وێنه‌ی تاریكی ده‌گه‌ڕێت كه‌ڕه‌نگه‌ بینه‌رێكی ساده‌ نه‌توانێت  هه‌ستیان پێ بكات چونكه‌ ڕه‌خنه‌گر ساحیره‌ له‌توانایداهه‌یه‌ هه‌موو شه‌فره‌كانی شانۆیی ئاشكرا بكات،شانۆ سیمیایه‌ و كیمیایه‌ كه‌واته‌ له‌ناو هاوكێشه‌یه‌كدایه‌ به‌رده‌وام ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌رو ته‌كنیك كاران به‌دوای خودی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وان به‌و ستایله‌ی نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه‌ خۆیان نمایش‌ده‌كه‌ن ، ڕه‌خنه‌گریش به‌دوای شانۆی ناو شانۆدا ده‌گه‌ڕێت ، حه‌مه‌سواری ڕه‌خنه‌گر به‌رده‌وه‌م گه‌ڕیده‌یه‌ له‌هه‌ر شارو شارۆچكه‌یه‌ك شانۆ نمایش بكرێت ئاماده‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ش هه‌ڵگڕی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌یه‌ چونكه‌ سیحری شانۆ لای ڕه‌خنه‌گڕ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر نه‌بێت شانۆڤانان ناتوانم ئاستی نمایشه‌كه‌یان له‌ ته‌رازوو بده‌ن به‌تایبه‌تی له‌كوردستاندا شانۆ له‌شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكی تر جیاوازه‌ چونكه‌ به‌رده‌وامی و داهێنانی شانۆ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی عیشقی ئه‌و ستافه‌ هونه‌رمه‌نده‌ی كه‌ شانۆ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوێنیان تێكه‌ڵ بووه‌ ، هاوكات له‌بارو دۆخی ئێستادا شانۆ له‌ ناو گێژاوه‌ی قه‌یرانی هاوارێكی تاساودا ده‌ژی ،هۆڵه‌كانی شانۆ له‌ ڕوی ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیدا زۆر دواكه‌وتون كه‌واته‌ داهێنان له‌ناو سێ دیواری كه‌لاوه‌دا زۆر زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام جێی خۆشحاڵیه‌ لێره‌وله‌وێ هێشتا هه‌وڵه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن هه‌ربۆیه‌ ڕه‌خنه‌گریش سه‌ری لێ شێواوه‌ چونكه‌ ناتوانێت ڕه‌وڕه‌وه‌ی بزاڤی شانۆی كوردی به‌راورد به‌ كام شانۆی دونیا بكات ،ڕه‌خنه‌گڕ حه‌مه‌سوار عزیز له‌ ئه‌زمونه‌كانیدا تونیویه‌تی ئاستی ڕه‌خنه‌ی شانۆیی به‌مۆدێرن بكات و له‌ ڕه‌خنه‌ی ته‌قلیدی خۆی ده‌رباز بكات هه‌ربۆیه‌ له‌ ئه‌مڕۆی شانۆی كوردیدا زۆر پێویستان به‌ ڕه‌خنه‌گر هه‌یه‌ تاكو له‌ خه‌ونه‌ بنه‌وشه‌ییه‌كانماندا به‌خه‌به‌ر بێین و جارێكی تر به‌خۆماندا بچینه‌وه‌ ئاخۆ به‌دوای ئه‌فراندندا ده‌گه‌ڕێین یان به‌رده‌وه‌می به‌ نمایشه‌كانمان ده‌ده‌ین له‌كوردستان چه‌ندین په‌یمانگه‌و كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان و ناوه‌ندو سه‌نته‌رو تیپی شانۆیی هه‌یه به‌ڵام له‌دوای شه‌ڕی داعش تائه‌مڕۆش شانۆ به‌گشتی له‌جوله‌ی داهێنان وه‌ستاوه‌ ،ڕه‌خنه‌گریش  هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆئه‌وه‌ی نمایشه‌كانی شانۆی كوردی پۆلێن بكات ئه‌و دیارده‌یه‌ش له‌ كتێبی ( ئێستاتیكای تاریكی ) له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌مه‌سوار زۆر به‌جوانی له‌ناو تاریكیدا ڕۆشنایی خراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی به‌نرخه‌ بۆ دوێنێ و ئه‌مڕۆو سبه‌ی شانۆی كوردی.

 د.ژیلوان تاهیر

 

 

 

                                                                                                                                         

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.