یانه‌ی یوڤێنتوس ڕایگه‌یاند، ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌و جارێكی دیكه به‌فه‌رمی به ڕاهێنه‌ری یوڤێ ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌ویش له شوێنی ئه‌ندریا پیرلۆ كه بۆ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك وه‌رز بووه ڕاهێنه‌ری بیانكۆنێری، كارگێڕی یوڤێنتوس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه ئه‌لێگری به‌فه‌رمی به ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان ده‌ستنیشانكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بڕو ماوه‌ی گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ره‌كه بكات.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، گرێبه‌ستی ئه‌لێگری له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌و مووچه‌ی ساڵانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه نزیكه‌ی نۆ ملیۆن یۆرۆیه.
جێگای باسه ئه‌لێگری ته‌مه‌ن په‌نجاوسێ ساڵ ئه‌مه دووه‌م جاره ده‌بێته ڕاهێنه‌ری یوڤێنتوس، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی دووهه‌زاروچوارده تا دووهه‌زارونۆزده ڕاهێنه‌ری هه‌مان یانه بوو و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵیدا به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.