Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:55

جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و هاوپه‌یمانان تاوتووێی دروستبوونی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژ بە داعشیان کرد

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا، پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌یتی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:  رۆژی هه‌ینی 28 - 5 - 2021 ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  جەنەراڵ ڕیچارد بێڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
 راشیده‌گه‌یه‌نن جێگری سەرۆک پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە  ڕیچارد بێڵ کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت، هەروەها ئامادەیی و هەماهەنگیی تەواوی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ئەو مەترسییانەی لە ناوچەکەدا هەیە، نیشان دا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی، پلانی هاوبەش و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و دروستبوونی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژ بە داعش کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و کارکردن بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەمی کردەوە، هەروەها ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان بە پێویست زانی، بەتایبەتی بۆ ئەو ناوچانەی داعش هەوڵی خۆڕێکخستنەوەی تێدا دەدەن، لەگەڵ چاودێریکردنی زیاتری سنوورەکان و دەستەبەرکردنی ئارامی و سەقامگیری.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.