Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:37

24 په‌نابه‌ر له‌ پارێزگای ئیزمیری تورکیا ده‌ستگیرکران

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا
کوردستان TV
100%

له‌ سنووری قه‌زای چه‌شمه‌ له‌ پارێزگای ئیزمیر، 24 په‌نابه‌ر رزگاركران كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه‌، گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

دوای گه‌یشتنی زانیاریی له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك‌ په‌نابه‌ر له‌ناو به‌له‌مێكی پلاستیكیدا له‌ كه‌ناراوه‌كانی سه‌ربه‌ قه‌زای چه‌شمه‌، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌.

تیمه‌كان 24 په‌نابه‌ریان رزگار كرد كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

دوای كاره‌كانی ئاسایش، په‌نابه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگای ئیزمیر كران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.