Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:04

حکوومەتی هه‌رێم سه‌رقاڵى پڕۆژه‌ یاساى دامه‌زراندنى کۆمپانیای خۆراک و دەرمانه‌

کوردستان TV
100%


هه‌وڵه‌کان له‌ ئاستى حکوومەت و په‌رله‌مانى کوردستان بۆ یه‌کخستنى نرخى ده‌رمان و نه‌هێشتنى ده‌رمانى قاچاخ و بێکواڵێتى به‌رده‌وامى هه‌یه‌....ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانیش  رایده‌گه‌ێنێت: یاساى دامه‌زراندنى کۆمپانیای خۆراک و ده‌رمان، ئێستا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌ و، له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
د. گه‌لاوێژ عوبێد سیان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژه‌یاساى دامه‌زراندنى کۆمپانیایى خۆراک و دەرمان له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌، وەک لیژنە لە ھەماھەنگیداین تا پڕۆژەکە زوو رەوانەی پەرلەمان بکرێت و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ بکرێت.
ده‌شڵێت: خۆی گرینگی لەم پڕۆژەیاسایە لەوەدایە کە رێگری لە ھێنانی دەرمانی خراپ و کواڵێتی نزم دەکات و، ھەروەھا نرخی دەرمانیش بەھەموو جۆرەکانییەوە دیاری دەکات، لەم ڕێگەیەوە حکوومەت سه‌رپه‌رشتى هێنانى ده‌رمان ده‌کات.
 د. گه‌لاوێژ عوبێد سیان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: یه‌کێکى دیکه‌ له‌یاسا گرینگه‌کان که‌ هاوشانى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ ئێستا گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌کرێت پڕۆژه‌یاساى جیاکرنه‌وه‌ى که‌رتى گشتى و تایبه‌ته‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌کان وەک د.گەلاوێژ زانیاری دا  لە ئێستادا پڕۆژەکە لە وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌ و هه‌مو ڕێکارو ئاماده‌کارییه‌کى تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى له‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییەکان  ڕێکخستنه‌وه‌یان بۆ بکرێت، هه‌روه‌ک چۆن پێشتر په‌رله‌مانى کوردستان پرۆژه‌یاسایى پاراستنى ئه‌رک و مافى نه‌خۆشى په‌سه‌ند کرد به‌مه‌ش ئه‌رک و واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌  ته‌واوى ئه‌و مافانه‌ فه‌راهه‌م و مسۆگه‌ر بکات که‌نه‌خۆشێک پێویسته‌ هه‌یبێت.
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ ئێستادا ده‌رمانخانه‌ى بێمۆڵەت له‌ هه‌رێمى کوردستان بوونى هه‌یه‌ و،  له‌ ماوه‌ى ڕابردوویشدا هه‌ر  به‌هۆى سه‌رپێچیکردن له‌  بڕیار و ڕێنماى وه‌زاره‌تى ته‌ندروشتى، به‌شێک له‌م ده‌رمانخانه‌ داخراون و سزاى یاساى دراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.