لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەو ئامادهبوونی جێگری سهرۆكی لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنهی دارایی و كاروباری پهرلهمانی كوردستان بڵاوی كردهوه: كه لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لهسهر پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای فهرمی پوولی عێراق ژمارە 71ی ساڵی 2021 کراو بۆ تاووتوێكردنی زیاتری پڕۆژەیاساكهش، لیژنە بڕیاریدا لەکۆبوونەوەی داھاتوویدا میوانداریی لایەنی پەیوەندیدار لەحکومەت بکات بۆئەوەی خوێندنەوەیەکی تێروتەسەل بۆ بڕگەو ماددەکانی پڕۆژەیاساکە بکرێت.
لیژنهی دارایى پڕۆژە یاسای بەرکارکردنی یاسای فهرمی پوولی عێراق تاووتوێ دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.