یانەی ئینتەرمیلان ڕایگەیاند، بەفەرمی دەستبەرداری ئەنتۆنیۆ كۆنتێی ڕاهێنەرەكەی بوو، ئەویش دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر نازناوی خولی ئیتاڵیای بۆ تیپەكە بەدەستهێنا.
ئیدارەی ئینتەر لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرایكرد كە بە ڕەزامەندی نێوان هەردوولا، گرێبەستی كۆنتێ لەگەڵ یانەكە هەڵوەشایەوە، ئیدارەی نیراتزۆری سوپاسی ڕاهێنەرەكەی كرد بۆ هەوڵ و كۆششی لەگەڵ ئەم تیپە كە توانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ نۆزدەمین جار بەدەست بێنێت.
جێگای باسە دەستبەرداربوونی كۆنتێ لە ڕاهێنەرایەتی ئینتەرمیلان ههنگاوێكی چاوهڕوان نهكراو بوو كه بۆ ناكۆكی نێوان ڕاهێنەرەكەو بەرپرسانی تیپە ئیتاڵیەكە دەگەڕێتەوه.
بەپێی سەرچاوەكانی دەنگوباس كۆنتێ ناڕازیبوو لە كەمكردنەوەی مووچەی یاریزانان و پلانی مێركاتۆی هاوینەی ئینتەر بۆ دەستبەرداربوونی لە چەند ئەستێرەیەكی یانەكە.
جێگای باسە كۆنتێی تەمەن پەنجاویەك ساڵ پێشتر كاری ڕاهێنەرایەتی لە هەریەك لە یانەكانی باری و ئەتالانتاو یوڤێنتوس و چێڵسی و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كردووە.
ئینتەرمیلان دەستبەرداری ئەنتۆنیۆ کۆنتێی ڕاهێنەرەکەی بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.