بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە و یەکلاکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان سێ لیژنە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ پێک ھاتوون و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، لیژنەکان کار بۆ ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە دەکەن.
دیار تەیب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایدهگهێنێت: سێ لیژنە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فیدڕاڵیدا پێک ھاتوون، ئەو لیژنانە لە نێوان وەزارەتی داراییی ھەردوو لا و سامانە سرووشتییەکان و دیوانی چاودێریی داراییی ھەرێم و بەغدا پێک هێنراون بە مەبەستی وردەکاریی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ھەردوولا.
دەشڵێت: لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بڕیارە دوو شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن، ئەویش شاندێکی ھونەری و شاندێکی حکوومەت. مەبەست لەو سەردانە جێبەجێکردنی ھەردوو ماددەی 10 و 11ی یاسای بوودجەی گشتیی عێراقە کە تایبەتن بە پشکی ھەرێمی کوردستان.
دیار تەیب ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ھەردوو حکوومەت ڕەزامەندن لەسەر ئەوەی یاسای بوودجە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و پابەندبوونی خۆیان بە یاسای بوودجە ڕاگەیاندووە، بەڵام دەمێنێتەوە سەر وردەکاریی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.