سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، له باره‌ی چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆی بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان نیشانداوه.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا رایگه‌یاند: له باره‌ی چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆی بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان نیشانداوه و بڕیاره دووی مانگی شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، راشیگه‌یاند: خه‌می مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، خه‌می ئه‌وان و دامه‌زراندن و به ههمیشهییبوونیان، خه‌می هه‌موو لایه‌كه، دووپاتیشی كرده‌وه ده‌یانه‌وێ به ئاماده‌بوونی تیمی حكومه‌ت چاره‌نووسی زیاتر له بیست و شه‌ش هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و هه‌ژده هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ و زیاتر له پێنج هه‌زار یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان بزانن.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ئاشكرایكرد، وه‌زیرانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن و لای خۆشیانه‌وه، وه‌ك لیژنه‌ی په‌روه‌رده بانگھێشتی وه‌زیری داراییشیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.