Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:48

سوپای عیراق به‌یاننامه‌یه‌کی بۆ هه‌موو بازگه‌کان ده‌رکرد ڕێگه‌ به‌ هیچ کاروانێکی سه‌ربازی نه‌درێت

کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌ز‌یرانی عیراق داوای له‌ لایه‌ن شیعه‌كان كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا به‌شداری بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی ده‌ستگیركردنی قاسم موسڵح فه‌رمانده‌ له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.

له‌و ڕووه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومی ڕایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ داوای له‌ لایه‌ن شیعه‌كان كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ سازبكه‌ن بۆ تاوتوێكردنی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ناوچه‌ی گرین زۆن پاش ئه‌وه‌ی قاسم موسڵح فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباری سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و تیرۆرو هێرش كردنه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌ستگیركراوه‌و پاش ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ ئۆتۆمۆبیله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو ناوچه‌ی گرین زۆندا بڵاوبوونه‌وه‌و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیش له‌ ده‌زگه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و پرسه‌ پێكهێنرا.

له‌م كاتانه‌یشدا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند: كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی و ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی و وه‌زیران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕه‌غیفیان له‌ناوچه‌ی گرین زۆن گه‌مارۆداوه‌و چاوه‌روانی ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.

له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م ڕووداوه‌یشدا تانكه‌كانی سوپای عیراق له‌ناوچه‌ی گرین زۆن بڵاوبوونه‌وه‌ و فیرقه‌ی تایبه‌تیش هه‌موو ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی گرین زۆنیان داخست.

به‌و بۆنه‌یشه‌وه‌ سوپای عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ هه‌موو بازگه‌كان ده‌ركرد ڕێگه‌ به‌ هیچ كاروانێكی سه‌ربازی نه‌درێت بێنه‌ ناو شاری به‌غداوه‌ له‌ دوو ئۆتۆمۆبیل زیاتر بێت، ئه‌و بڕیاره‌ هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌گرێته‌وه‌.

ئیبراهیم سومه‌یدعی شرۆڤه‌كاری سیاسی و سه‌ربازیش ده‌ڵێت ره‌نگه‌ ئه‌مشه‌و مسته‌فا كازومی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.