ئەمڕۆ ژمارەیەک لە چین و توێژە جیا جیاکان بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی لقی 26 ی گوڵانی پارتیان لە چۆمان کرد، لە لایەن بەرپرس و کارگێرانی لق و ناوچەکان پێشوازی کران.
ئیدریس سەکری ،بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەک -ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان تی ڤی گوتی : یاد کردنەوەی شۆڕشی گوڵان لە باڵەکایەتی تایبەت مەندی خۆی هەیە چونکە" گوڵان لێرە هەڵقوڵا یەکەم شەهید لێرە بوو.
هاوکات گوتیشی : چۆمان و حاجی ئۆمەران و دۆڵی باڵەیان و ڕۆست و ناوچەکە بە گشتی پێگە و لانە یێشمەرگەو شۆڕش بووە، خەڵکی باڵەکایەتی لە ڕێگەی کوردستان تی ڤی پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و پێشمەرگە دەکەن.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.