Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:22

له‌خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌غدا 26 که‌س برینداربوون و دوو که‌سیش کوژران

کوردستان TV
100%

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماری پێكدادانه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدای پایته‌خت كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، ئاشكرا كردووه‌.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌ ژماره‌ی برینداربوونی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق گه‌یشتۆته‌ 17 كه‌س و 9 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش برینداربوون، هاوكات دوو هاووڵاتیی به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ كوژراون.

شایانی باسه‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت گردبوونه‌وه‌و داوای ئاشكراكردنی بكوژانی چالاكوانان و خۆپیشانده‌رانیان ده‌كرد،له‌ ئاكامدا گرژی كه‌وته‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.