هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، درهنگانی ئێوارهی دوێنێ سێشهمه 25 - 5 - 2021، جوتیارێكی گەنج بەناوی (ع، ح، ب) تەمەن 21 ساڵ لەكاتی كێڵانی زەوییەكەی كەوتە ژێر تراكتۆرەكەیەوە دەست بە جێ گیانی لەدەستدا.
راشیدهگهێنێت، ڕووداوەكە لە شارەدێی دارەتووی سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەشی پارێزگای دهۆك ڕوویداوە، گوتهبێژی پۆلیسی دهۆك گوتیشی: دوای رووداوهكهش پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەكە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.