Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:51

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ سێشەمە، علی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەئامادەبوونی بەرپرسی دیسکی پارتە کوردستانییەکان و ئەندامانی مەکتەب، پێشوازی لەشاندێکی ژووری پەیوەندییە سیاسییه‌كانى بزووتنەوەی گۆران کرد.

کەپێکهاتبوون لە بەختیار عمر بەرپرسی ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزووتنەوەی گۆران و شاندێکی ژووری پەیوەندییەکان. له‌ كۆبوونه‌وه‌یەكدا، وێرای خستنەرووی بارودۆخى سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، پرسی په‌یوه‌ندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران و په‌یوه‌ندیى نێوان پێكهاته‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی کوردستان تاوتوێ كرا.

هەرلەکۆبونەوەکەدا باس لە هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و پێویستى و گرنگیى یه‌كڕیزى و ته‌بایى، گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستا و دوایی هەلبژاردنەکان کرا .

هەروەها تەئکید لەو هەماهەنگیانە لەپێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی قۆناخێک بێتەکایەوە ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له‌ چوارچێوه‌ى سیستمى فیدراڵی.

هاوکات هێنانە پێشەوەی پرسی دەستوری هەرێمی کوردستان و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرساریه‌تیى هه‌مووان بۆ ئاینده‌یەکی باشترو پێكه‌وه‌كاركردن و جه‌خت کردنەوە له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى بۆ باشتركردنى گوزه‌ر‌انى هاووڵاتیان کرایەوە. هەر لەو کۆبونەوەیە تەئکید لە به‌رده‌وامیى ئەمشێوە كۆبوونه‌وانەی نێوان هەردوولا كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.