Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:01

به‌رپرسانی عێراق ترسی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگریان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت هه‌یه‌

ترسی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی عێراق ترسی زۆریان له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ فه‌رمانگه‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی تری عێراق هه‌یه‌. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌مترین مه‌رجی سه‌لامه‌تی و دڵنیاییان تێدایه‌، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غدا كارێكی چاوه‌ڕوانكراو بێت.

لیوا خالید محه‌ننا گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌وباره‌وه‌ گوتی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ عێراق زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار حاڵه‌تی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ تۆماركراوه‌، له‌گه‌ڵ به‌رزتربوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و چوونه‌ ناو وه‌رزی هاوینیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه‌ حاڵه‌ته‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ زۆر زیاتر بن. 

محه‌ننا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی و دڵنیایی به‌ ڕوونی له‌ داموده‌زگاكان دیارن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به‌رپرسیاریه‌تی له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت تا ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

به‌هۆی زۆری فه‌رمانگه‌كان و تێچووی زۆره‌وه‌ له‌و دۆخه‌ داراییه‌ سه‌خته‌ی ئیستادا‌ ئه‌سته‌مه‌ حكوومه‌ت‌ بتوانێ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ دوای ڕووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب فه‌رمانگه‌ پێوه‌نداره‌كانی ڕاسپارد كه‌ بڕیار و ڕێوشوێنی پێویست له‌وباره‌وه‌ بگرنه‌به‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ به‌رپرسانی ئه‌و بواره‌یش كرد كه‌ له‌ بوونی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.