لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاوڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد و ئورمیە له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: رۆژی هه‌ینی 21 - 5 - 2021 ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌شاری مه‌هاباد هاووڵاتییەکیان بە ناوی "قاسم عەزیزیان" تەمەن 28 ساڵ ده‌ستگیر كرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، قاسم عەزیزیان لە ماڵی باوکی لە گوندی"لەج" دەستبەسەر کراوە.
ئەو سەرچاوە کە نەیوست ئاشکرا بێت، ڕایگەیاند کە قاسم عزیزیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كەلهلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی ئینگیجە سەر بە ناوچەی برادۆستی ئورمیە بە ناوی "بەهمەن ئیسماعیلی" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەهمەن بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان دەستبەسەر و سەرەڕایی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.