Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:24

ئێران 2 رۆژنامه‌نووسی کورد ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%

 لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا 2 ڕۆژنامەنووسی کورد لە پارێزگای ئیلام له‌كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی 18 - 5 - 2021 ،  کاوە (نەجەف) مێهدی پوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بە فەرمانی دادوەر “سوهرابی زاده مەلەکشاهی” سەرۆکی دادگای شۆڕشی دەڕەشار دەستگیر كراوه‌.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم ڕۆژنامەنووسە کوردە بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێکی ڕه‌خنەیی لە سەر چالاکییەکانی “ئیبراهیم ڕەئیسی” سەرۆکی دەزگای دادی ئێران و بەربژێری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە نەجەف مێهدی پوور ساڵی 2018 دەستبەسەر و بە تۆمەتی بێڕێزی بە عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە  رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو 17 - 5 - 2021 ، ئەمین محەمەدی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بەخشی هەلیلانی ئیلام بە فەرمانی دادوەری  دادگای ئیلام دەستگیر كراوه‌.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەمین محەمەدی یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە چالاکەکانی ئیلامە و دوای ئەوەی لەلایەن فەرمانگەیەکی حکوومەتی لە شاری ئەیوان سکاڵای لە سەر تۆمار کراوە، دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم ڕۆژنامە نووسە دوای دەستبەسەر کردنی بە فەرمانی سەرۆکی دەزگای دادی ئیلام بۆ ئەیوان گوازراوەتەوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.