Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:18

جێگری سەرۆکى هەرێم پێشوازی لە تیمێکی سه‌ربازیى هاوپەیمانان کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/٥/٢٠  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان، پێشوازی لە کۆلۆنێڵ دەیڤد ولیەمس ڕاوێژکاری هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا سەرنجی وردیان خستە سەر جموجۆلەکانی ئەم دواییەی داعش و پەلامارە تیرۆریستییەکانیان بۆ سەر بارەگا و بنکەکانی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک و گەرمیان کە بوونه‌ هۆى شەهید و برینداربوونى چەند پێشمەرگەیەك.

جێگری سەرۆک جه‌حتى لە گرنگی و پێویستیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی تیرۆریستان كرده‌وه‌ کە هەمیشە مەترسی بوونە بۆ تێکدان و ئارامیی ناوچەکە بەتایبەت لە ناوچه‌كانى ماددەی ١٤٠ ی دەستووری عێراقی فیدراڵ، ئەمەش بۆشاییەکی ئەمنیی بەرفراوانی دروست کردووە و بۆتە هەلێک بۆ جموجۆڵەکانی تیرۆرستان و خۆڕێکخستنەوەیان لەو شوێنانە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانێکی هاوبەش خرایە بەر باس بۆ زیاتر پاراستنی سنوورەکان و سەقامگیریی ئەو ناوچانە لە تیرۆریستان، ئەمەش بە هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق به‌ پاڵپشتیی هاوپەیمانان، هەروەها ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ئەو ناوچانەی کە تیرۆریستانی داعش وەک حەشارگەی چەک وتەقەمەنی و شوێنی مانەوەیان بە کاری دەهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.