(دروست) یه‌كێكه له ئه‌دیبه ئه‌ڵمانییه گرنگه‌كانی بواری نووسینی دراما‌و رۆمان ، به‌تایبه‌تی كه هه‌میشه شانۆگه‌ریه‌كانی ره‌هه‌ندی سیاسی و ململانێكانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی وێناكردووه.. ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی له‌ژیانی خۆیدا به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ساڵی 2003دا په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆی نووسیوه، كه به‌م رسته‌یه ده‌ستی پێ كردووه:
(پرسیاری به‌رده‌واممان ئه‌وه‌یه، هێشتا شانۆ هاوته‌ریبی سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌تی؟)
تانكرید دورست Tankred Dorst (1925- 2017) بایه‌خ و گرنگی به چ جۆه بابه‌تێك ده‌دات له شانۆگه‌رییه‌كانیدا؟ خۆی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت:
(خه‌ونه یۆتۆبیاییهكان و ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ته‌كان و واقیعدا ،
ئه‌و هێزه باڵاده‌سته‌ی خه‌یاڵ و گرۆتسك هه‌یانه ، دژواریی نێوان خواستی مرۆڤ له بووندا له‌لایه‌ك و خودی ئه‌و بوونه‌ی له ئارادایه له‌لایه‌كی تر).
له‌م چه‌مك و ڕوانینه‌وه ، شانۆییه خه‌یاڵییه (ئه‌ندێشه ئامێزه‌كان)ی "دورست" سه‌رچاوه ده‌گرن ، وه‌ك شانۆییه‌كانی (باخچه‌ی حه‌رام) ، (من فویرباخم) ، (كۆریس) هه‌روه‌ها له (میرلین)دا كه به گه‌وره‌ترین شاكاره‌كانی ئه‌م نووسه‌ره داده‌نرێت ، وه‌لێ له‌هه‌مان كاتدا تێكسته‌كانی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی مێژووی گشتی و مێژووی تایبه‌تی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش له یه‌كه‌مین به‌رهه‌مییه‌وه له شانۆیی (توله‌ر)ه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه باس له نووسه‌ری نه‌رویجی گه‌وره (كنوت هامسون) ده‌كات وه‌ختێك حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌یخاته به‌ر لێپرسینه‌وه به‌تاوانی هاوكاریكردنی نازییه‌كان له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ، له‌م باره‌یه‌وه دورست ده‌ڵێت: (من گرنگی ناده‌م به هۆكار و به‌هانه‌كان ، بهڵًكو گرنگی به مرۆڤ ده‌ده‌م ، من ئه‌پرسم ، چی به‌سه‌ر خه‌ڵكێكدا دێت كه هیچ بیانوو و به‌هانه‌یه‌ك نه‌بێت بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و كرداره‌كانیان؟ ئایا له به‌هاو بایه‌خ و مرۆڤ بوونیان رووتدهكرێنهوه ؟ ئایا پێویسته له‌بیر بكرێن و ون بن ؟ من گرنگی به‌و مرۆڤه ده‌ده‌م كه جه‌خت له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هانه و هۆكاره سیاسییه‌كانیشی گه‌مژانه بێت ! ئه‌و جۆره مرۆڤه سه‌رنجی من بۆخۆی راده‌كێشێت، چونكه ده‌مه‌وێت ببینم چۆن ره‌فتار ده‌كات..
ژیانی شانۆیی( تانكرید دورست) له ساڵی 1953 له شاری میونیخ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به‌شانۆی (یارییه چكۆڵه‌كه) ده‌ستی پێكرد ،كه شانۆی ماریۆنیت بوو . شانۆی ماریۆنیت خه‌سڵه‌تێكی سایكۆلۆژی تایبه‌تی هه‌یه ، بریتییه له‌خۆ حه‌شاردانی مرۆڤ له‌پشت كاره‌كته‌ره‌كانییه‌وه ، جۆره شانۆییه‌كی پیشه‌یی له بار و گونجاوه بۆ مه‌شقكردنی گه‌نجێك كه پێویستی به بڕوا به‌خۆبوون بێت .
تا ساڵی 1959 (دورست) شه‌ش تێكستی شانۆیی نووسی له شێوه‌ی سكێچی مۆزیكی و چیرۆكی سێتكۆمدا ، ئه‌م ئه‌زموونه‌ی له‌گه‌ڵ شانۆی بووكه‌ڵه كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر كاره شانۆییه‌كانی دواترییه‌وه هه‌بووه.
به‌هۆی پێویستی ژیانه‌وه خوێندنی له ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی و مێژووی هونه‌ری شانۆدا به‌بێ وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه كۆتایی پێهات ، به‌ڵام ئه‌و هه‌له‌ی بۆ رێكه‌وت وه‌ك نووسه‌ر بناسرێت و دانیپێدا بنرێت و ده‌رگایه‌كی نوێی له به‌رده‌م بكرێته‌وه بۆ كاركردنی هونه‌ریی.
له ساڵی 1957دا شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له شاری (مانهایم )بانگه‌وازێكی كرد بۆ پێشبڕكێی نووسه‌ره لاوه‌كان ده‌رباره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان وه‌ك ، بۆمبی ئه‌تۆمی ، ململانێی ره‌گه‌زپه‌رستی، په‌نابه‌ریی، شیزۆفرینیا له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخدا .. (دورست) هه‌ر زووبه‌زوو به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه چوو به پێشكه‌شكردنی شانۆیی (كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له پایزدا) كه له كاره‌كانی شانۆی بووكهڵهوه وه‌ریگرتبوو ، ئه‌م ده‌قه خه‌ڵاتی پێشبڕكێكهی وه‌ده‌ستهێنا كه بڕی 4000مارك بوو ،له‌وكاته‌دا بۆ ئه‌و پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بوو ، دواتر شانۆیی (هه‌ڵدێر)ی له شاری (لوبیك) نمایش كرد ، ئه‌م نمایشه سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێناوه و ده‌رفه‌تێكی گرنگی ره‌خساند بۆ وهژووركهوتن و نمایشكردن له گه‌لێك شانۆی ئه‌ڵمانیا و ده‌ره‌وه.
گرنگترین به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی تانكرید دورست ئه‌مانه‌ن:
1- هه‌ڵدێر، ساڵی 1960 نمایش كراوه.
2- كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له پایزدا، ساڵی 1960 نمایش كراوه.
3- وتارێكی ره‌خنه‌یی درێژ له‌به‌رده‌م شوره‌ی شاردا، ساڵی 1961 نمایش كراوه.
4- ئێوارانێك، ساڵی 1964 نمایش كراوه.
5- ئه‌و پشیله‌یه‌ی پووتی له پێدایه، ساڵی 1968 نمایش كراوه.
6- توله‌ر، ساڵی 1968 نمایش كراوه.
7- پیاده ساكارهكه ، ئه‌ی ئێستا كار چییه ؟، ساڵی 1972 نمایش كراوه.
8- سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌ك، ساڵی 1973 نمایش كراوه.
9- به‌سه‌ر بوركانی شیمبۆرازوهوه، ساڵی 1975 نمایش كراوه.
10- جونكۆر یان هه‌ڵگرتنی مردن، ساڵی 1977 نمایش كراوه.
11- میرلین یان زه‌ویه بهیارهكان، ساڵی 1981 نمایش كراوه.
12- باخچه‌ی حه‌رام، ساڵی 1987 نمایش كراوه.
13- كوربیس، ساڵی 1988 نمایش كراوه.
14- به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم، ساڵی 1994 نمایش كراوه.
15- هێڵی سێبه‌ر، ساڵی 1995 نمایش كراوه.
16- ئه‌فسانه‌ی هاینڕیشی هه‌ژار، ساڵی 1996 نمایش كراوه.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ساڵی 1970 ه‌وه له گشت كاره ئه‌ده‌بیی و هونه‌رییه‌كانیدا تاكو رۆژی مردنی له‌ساڵی 2017دا خاتوو (ئۆرسۆلا ویله‌ر ) هاوسه‌ری هاوكاری سه‌ره‌كی بووه .
وه : ئه‌رسه‌لان ده‌روێش
* له كتێبی (من أعلام المسرح اڵالمانی المعاصر) نووسینی: د.أنیس فهمی أفلادیوس .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.