به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیر كردنی كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی راگه‌یاند كه‌هاووڵاتییه‌كی كوردی ڕفاندبوو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: ڕۆژی 20/4/2021 لەلایەن سێ کەسەوە کە لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری مسیبۆشی لانسەر تاکسی دا بوون لە ڕێگای نێوان قەرەتەپەو کۆکس ڕێگایان لەهاوڵاتیەکى کورد بەناوى (مه‌حموود محه‌مه‌د فه‌رەج) دانیشتووی کەلار گرتووە کە لە سنوورى ناحیەى جەبارە بەنزینخانەى هەیە و هەڵدەستن بە لێدان و فەلاقەکردنی هاوڵاتی ناوبراو و بە برینداری بە جێی دەهێڵن و ئۆتۆمبیلەکەشی دەڕفێنن .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: پاشان هاوڵاتی ناوبراو دەڕواتە یاریدەرێتی ئاسایشی کۆکس و سکاڵا تۆمار دەکات و دەست بە جێ هێزەکانی یاریدەرێتی ئاسایشی کۆکسی سەر بە بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌مان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ووردو بەدواداچوون کرد و توانرا لە ڕێگای کامێراکانی چاودێرییەوە تاوانباران دەستنیشان بکرێن و لە لایەن دادوەرى لێکۆڵینەوەوە بەپێی ماددەى (441)ی.س فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەرسێ تۆمەتبارەکە دەرکراو سەرەنجام ڕۆژى 17/5/2021 توانرا لە لایەن هێزەکانمانه‌وه لە زاڵگەى باناسیاو یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوى (یٔ ق خ ) دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تاوانەکەیان پێ یٔەنجامدابوو.
ئاسایشی گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمه‌تبار بۆ ئەوەى ئۆتۆمبیلەکەیان نەناسرێتەوە هەستابوون بە دەستکاری کردنی و گۆڕینی ئۆتۆمبیلەکەیان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکەش گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنەکەى.
له‌كۆتاییدا ئاسایش رایده‌گه‌ێنێت: لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تاوانباری ناوبراو دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ دەستگیر کردنی هەردوو تۆمەتبارەکەى تر و رووبەروو کرنەوەیان بە یاسا.
جێى ئاماژە پێکردنە هەرسێ تۆمەتبارەکە بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتووى سنووری قەزای شارەبانی سەر بە شاری بە عقوبەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.