رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: دوێنێ دووشه‌مه 17 - 5 - 2021 ، بەندکراوێکی كورد بە ناوی “ئەمیر ڕەزایی” خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەشکەنجە هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه له بەندینخانەی ناوەندیی ئورمیە لەهۆش خۆی چووه و دوای گواستنەوەی بۆ به‌شی ته‌ندروستی به‌ندینخانه‌كه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت: ئەمیر ڕەزایی 10 ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای 20 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و لە بەندی 14ی بەندینخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئەمیر ڕەزایی ڕۆژی یەکشەممە دوای تێکهەڵچوونێکی نێوان بەندکراوانی بەندی 14 بۆ بەندی قەرەنتینە گوازراوەتەوە و لەوێ لەلایەن 4 کەس لە هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.