سوپای عێراق رایگەیاند کە بەناو بەرپرسی ئامادەکردنی حەشارگەکانی داعش لە پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، بەناو بەرپرسی ئامادەکردنی حەشارگەکانی داعشیان لە دوورگەی حەزەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکردووە و ھاتووە:"لە میانی دەستگیرکردنی تیرۆریستەکەدا، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە بڕێک تەقەمەنی تیایدابووە".
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چوار تیرۆر، داواکرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.