Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:14

گۆڤارێکی ئه‌مریکی: گه‌لی ئێران داوا له‌ بایدن ده‌که‌ن فشاره‌کانی سه‌ر رژێمی ئێران زیاتر بکات

کوردستان TV
100%

گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی له‌ وتارێكی شیكاریدا نووسیویه‌تی: له‌ كاتێكدا هه‌ندێك له‌ ره‌وته‌كان له‌ واشنتن داوا له‌ ئیداره‌ی جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن سزاكان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت،چونكه‌ زیان به‌ گه‌لی ئێران ده‌گه‌ێنێ،به‌ڵام زۆربه‌ی ئێرانییه‌كان خۆشحاڵن به‌وه‌ی فشاری زیاتر بخرێته‌ سه‌ر رژێمی وڵاته‌كه‌یان.

هه‌روه‌ها گوڤاره‌كه‌ ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئێرانییه‌كان داوا ده‌كه‌ن فشاره‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت،بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران بڕوخێت و دیموكراسییه‌ت له‌ ئێران بێته‌ ئاراوه‌.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ شیكارییه‌كه‌ی نیوزویك، هه‌ندێك له‌ ئێرانییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما،سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێرانی هه‌ڵگرت،ئه‌وان سوودیان له‌یه‌ك دۆلار نه‌بینیوه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ندێكی دیكه‌ ده‌ڵێن: ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی رژێمی ئێران له‌ ئیداره‌ی ئۆباما وه‌ریگرت، بۆ دروستكردنی كۆشكی ده‌سه‌ڵاتداران و  تێركردنی تیرۆریستان به‌كار هات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئێران ئینته‌رناشناڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.