Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:34

له‌کوردستانی ئێران سەلەفییەکان چەند هاووڵاتییه‌کی کورد به‌چه‌قۆ بریندارده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: شه‌وی هه‌ینی 14-5-2021،له‌شه‌قامی  “مەل قەڕەنی” سەقز گرووپێکی سەلەفی بە بیانووی خواردنی مەشرووب بە چەقۆ و قەمە هێرشیان کردووەتە سەر چەند کەسێکی كورد و بە سەختی برینداریان کردوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە سەقز پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا چەند کەسی مەدەنی بە سەختی بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان بە ناوی “هاوڕێ مەلەکی” ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هەتا ئێستا ناسنامەی هاوڕێ مەلەکی و چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی شەهرووز کۆهزادی، سەلمان نەقشبەندی، مێهرداد کەریمی و سالار ئەسلەم  ئاشکرا بووە و وەک باس دەکرێت چەند کەس لە سەلەفییەکانیش بریندارن کە سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

ماوەیەک پێش ئێستاش گرووپە سەلەفییەکان لە گەڕەکی دارسێرانی مەریوان هەر بەم بیانووە هێرشیان کردبووە سەر خەڵک و دوو کەسیان بریندار کردبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەی خومەینی سەقز جێگیر کراون و ئیزنیان نەداوە کە کەس لەگەڵ بریندارەکان چاوپێکەوتنی هەبێت.

هاووڵاتییەک کە لە نزیکەوە ئەو ڕووداوەی بینیوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی شەڕەکە وتی کە ئەو کەسانە پێشتریش هەڕەشەیان لە من کردووە و وتوویانە کە سەرت لە جەستەت جیا دەکەینەوە.
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.