Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:09

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنی 4 که‌سی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی چوار كه‌سی راگه‌یاند و راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.
رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كاتژمێر 10:02ى شه‌وی رابردوو تیمێكی  پۆلیسی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، له‌شه‌قامی ته‌یراوه‌، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج)دا گرت، کە جامڕەش و بێ تابلۆ بوو.
هۆگر عه‌زیز گوتیشی: شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە، بە ناوەکانی (ش.س.ک) و (ھ.س.د) و (ھ.ا.ق) و (ھ.ح.ع)، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی خانەقا کراون.


شوان عه‌زیز


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.