مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵیادی چوار دهساڵهی دامهزراندنی ئهنجومهنی مهجلیسی شهعبی كلدانی سریانی ئاشووری ( سورایا) پیرۆز دهكات.
دهقی پهیامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ مجلسی شعبی كلدانی سریانی ئاشوری (سورایا)
بەڕێزان/ سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی مجلسی شعبی كلدانی سریانی ئاشوری (سورایا)
بەبۆنەی (١٤)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجوومەنە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان و گەلی ئازیزی کلدان سریان ئاشوری دەكەین و، هیوای بەرەو پێشچوون و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە كار و چالاكیەكانتان دا.
لەو بۆنەیەدا جەخت دەكەینەوە لەسەر قوڵتركردنەوە و رەگداكوتانی زیاتری گیانی تەبایی و پێكەوەژیانی نێو سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی و هاوخەباتی و یەكڕیزی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان لەپێناو پاراستن و بەرەو پێش بردن و برەودان بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان و دەستكەوتەكانمان.
ئاواتەخوازین بە هەموو لایەك بتوانین ئەو وێنە جوانەی بەیەكەوەژیان و هاوپەیمانیەتی پتەوتر و بەهێزتر بكەین و درێژە بەكار و تێكۆشانی هاوبەش بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.