Erbil 2°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 00:26

مەکتەبی سیاسی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (59)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.
 
بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

ئەمڕۆ(59) ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان تێدەپەڕێت، ئەو رێكخراوە پیشەییەی بەردەوام خزمەتی توێژی مامۆستایانی كردووە و بۆتە سەكۆیەكی گرنگی خواست و ویستی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، كە بە رێنوێنی و راسپاردەی (بارزانی نەمر) دامەزرا، هەر لە سەرەتای كاركردنیەوە لە (15ـی5ـی1962)بە پلان و بەرنامەی  رێكخراوانە و پیشەییانە توانیویەتی دەستکەوتی زۆر و گرنگ بۆ توێژی مامۆستایان بەدیبێنێ، كە مایەی رێز و شانازییە بۆ گەلەكەمان بە گشتی و توێژی مامۆستایان بەتایبەتی.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، شانبەشانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتدا وێرای ئەركی پەروەردەیی و فێركردن، بەشداری لە رەوتی سیاسی و چەكداری گەلەكەمانیش كردووە، لەو پێناوەشدا وەك رێكخراوێكی پیشەیی رۆڵی پێشەنگی هەبووە و هەوڵی زۆری داوە لەپێناو سەركەوتن و بەدیهێنانی ئامانجە پیشەییەكانی لە چوارچیوەی مافە سیاسی و فەرهەنگی و كوولتورییەكان دا.

لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین و خەبات و تێكۆشانی رێكخراوەكەتان بەرز دەنرخێنین، ھاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ یەكێتیەكەتان دووپات دەكەینەوە و رۆڵی گرنگ و هەستیاری ئێوە بەهەند دەگرین و، هیوادارین وەك هەمیشە دڵسۆزانە و بەرپرسانە زیاتر برەو بە كار و چالاكییەكانتان بدەن و ھەوڵبدەن ئاستی پەروەردە و فێركردن بەرزتر بكەن و بەرەو پێشتری ببەن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار و سوودمەند، هەروەها داكۆكی لە مافە پیشەییەكانتان بكەن و دەستكەوتی زیاتر بۆ سەرجەم مامۆستایان بەبێ جیاوازی بەدیبێنن و داكۆكی لەو ئەزموونە و دەستكەوتەكانمان بكەن.

سڵاو و رێز و وەفاداریی بۆ دامەزرێنەران و سەرۆك و سكرتێرە پێشەنگەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.

پیرۆز بێت(59)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی كوردستان..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
15ـی 5ـی 2021

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.