مەحموود عەباس ،سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند کە قودس ھێڵی سوورە و تەنھا بە رزگارکردنی قودس دەتوانرێ ژینگەی ئاشتی، ئارامی و سەقامگیریی دەستەبەر بکرێ.
عەباس لەمیانی وتارێکیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی دەوڵەتی فەڵەستین کە لە شارە رامەڵڵای کەناری رۆژئاوا دایە، ھەڵسەنگاندنی بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکە کرد.
سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس گوتی: "درێژە بە گشت ھەوڵەکانمان دەدەین بۆ راگرتنی ئەو ھێرشە وەحشیگەرانەیە کە دەکرێتەسەر گەلەکەمان لە کەناری رۆژئاوا، قودس و غەززە".
عەباس زیاتر گوتیشی: "ھێرشی ئیسرائیل گشت سنوورەکانی بەزاندووە. بەم شێوەیەش گشت مافە نێودەوڵەتییەکانی خستووەتە ژێر پێی خۆیەوە".
سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس راشیگەیاند کە قودس ھێڵی سوورە و تەنھا بە رزگارکردنی دەتوانرێ ژینگەی ئاشتی، ئارامی و سەقامگیریی دەستەبەر بکرێ.
لهلایهكی دیكهوه وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارەی كوژراوان گەیشتووەتە 67 کەس، کە 17یان منداڵ و شەشیان ئافرەتن و، یەک بەساڵاچووە و ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ 388 کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.