به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه‌ته‌قه‌ی هه‌وای كردبوو.
رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كه‌بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی (ا.ج.س)، کە لە شەقامی (30)م نزیک شیڕاتۆن بە ماتۆڕ سکیلێک تەقەی هەوایی کردبوو بە چەکی کلاشینکۆف.
گوتیشی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه توانرا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستگیر بكرێت و دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکە و چەکهكهی كهلهجۆری كلاشینكۆف بووه بگیرێت .
رائید هۆگر عه‌زیز گوتیشی: هه‌ر له‌كاتی ده‌ستگیر كردنیدا كاتژمێرێكی ده‌ستی و سێ ئه‌نگوستیله‌دا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: تۆمه‌تبار ڕادەستی بنکەی پۆلیسی خانەقا کرا بۆ گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.