بەڕێوەبەرایەتى گشتىی کەشناسى بومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی هه‌رێمی كوردستانیبۆ سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز راگه‌یاند .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ، رۆژی پێنجشه‌مه پێشبینى دەکرێ ئاسمانى هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت وە لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکورى هەرێم پلەکانى گەرما نزیکەى 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراوورد لە گەڵ ئەمڕۆ, خێرایی با (5-15)کم/ک دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: له‌دووه‌م رۆژی جه‌ژن، ڕۆژی هەینى ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت وە هەندێ کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت بە بەراورد لە گەڵ ڕۆژی پێشودا.
كه‌شناسی بۆ سێییه‌م رۆژی جه‌ژن رایده‌گه‌ێنێت: ڕۆژی شەممە ئاسمانى ناوچەکانى هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەڵام لە شەودا ناوچەکانى باکور و ناوچەشاخاویەکانى ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک و سلێمانى, پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوى ڕۆژی پێشوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.