ئهمڕۆ چوارشەممە 12-05-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی سەبارەت بە گرژییەکانى نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت، تووندوتیژییەکان خەڵکی مەدەنی و منداڵی کردووەتە قوربانی و شوێنە پیرۆزەکان بە ئامانج گیراون، داواش دەکات چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستا بدۆزرێتەوە.
لە بهشێكی دیكهی تویتەکەدا هاتووە: ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی و منداڵان و بە ئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان. داوای دانبەخۆداگرتن و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە دەکەین بۆ ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا.
سهرۆکی ههرێمی کوردستان: نیگەرانین سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.