كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی سوتاندنی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كه‌ربه‌لا كاردانه‌ی خۆی نیشاندا.
سه‌عید خه‌تیبزاده گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كه‌ربه‌لا و سوتاندنیی، یاداشتنامه‌یه‌كی نارازیبوونی راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی عێراق له ئێران كرد و تێیدا رایگه‌یاند: تاران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی عێراق هه‌یه له‌و رووداوه به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی هه‌ڵبستێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له یاداششتامه ناڕازینهكهیدا رایگه‌یاندوو: ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر شوێنه دیپلۆماسییەکانی خۆمان لە عێراق و داوا له حکومەتی عێراق ده‌كه‌ین، له ئەرکەکانی بۆ پاراستنی شوێنه دیپلۆماسییەکانی ئێران، بەو په‌ڕی وریاییه‌وه هه‌نگاو بنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.