Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:29

له‌خولی ئیتاڵیادا ناپۆلی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سپێزیا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌هه‌فته‌ی سی و پێنجه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی سپێزیای میوانداری برده‌وه.
 یاریزانانی ناپۆلی له‌ هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له‌ خوله‌كی پازده‌دا، ناوه‌ڕاستكاری پۆڵه‌ندی، پیۆتێر زیلینكسی گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری نێیجیری ڤیكتۆر ئۆسیمێن گۆڵی دووه‌می ناپۆلی له‌ خوله‌كی بیست وسێ به‌ده‌ستهێنا.
 له‌ خوله‌كی چل وچواریش، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌ پێشكه‌وتنی ناپۆلی به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست وچواردا، یاریزان ڕۆبێرتۆ پیكۆلی گۆڵێكی بۆ سپێزیا به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، دواتر هێرشبه‌ری مه‌كسیكی هێرڤینگ لۆزانۆ میوانه‌كانی له‌ خوله‌كی حه‌فتاونۆ كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م.
 به‌م بردنه‌وه‌ش ناپۆلی به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ حه‌فتا خاڵ، سپێزیاش به‌ سیی و چوار خاڵ له‌ پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.