Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:27

به‌هۆی گه‌رماوه‌ سێ منداڵ له‌نێو ئۆتۆمبێڵێکدا گیانیان له‌ده‌ستدا

دوو كوڕو كچێك
کوردستان TV
100%

دایك و باوكێك منداڵه‌كانیان له‌نێو ئۆتۆمبێڵ جێده‌هێڵن و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌خنكێن و ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانیان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه‌ سێ منداڵ له‌ئاكامی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما گیانیان له‌ده‌ستداوة.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌میدیای عێراقی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو كوڕو كچێكی منداڵ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێڵ له‌ناوچه‌ی به‌له‌دیات له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا جێهێڵدراون،به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماوه‌ به‌خنكاوی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.