Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:04

ڕاگەیەندراوێک لە یٔەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە

کوردستان TV
100%

 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.

لە هەمانکاتدا بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.

ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا .

بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێشینەمان دەبێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 2021/5/7

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.